لە سلێمانی دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

ئەمڕۆ شەممە 28ی حوزەیرانی 2025، لە دوو گەڕەکی جیای شاری سلێمانی دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کۆی باس کەوتووە لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی سلێمانی دەستی کەوتووە، یەکێک لەو کەسانەی کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە تەمەنی 35 ساڵە و دوکانی پۆشاکی هەیە لە گەڕەکی سلێمانی تازە لە ماڵی خەزووری بە دەمانچەی بێ مۆڵەت فیشەکێکی ناوە بە سەری خۆیەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، کەسەکەی دیکەش کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە تەمەنی 45 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی گوڵی شارە نزیک مزگەوتی خێرخوازان لەناو ئۆتۆمبێل لەگەڵ هاوسەرەکەی بووە و فیشەکێکی ناوە بەخۆیەوە.
لەئێستادا تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە تەرمەکان بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراونەتەوە و پۆلیسیش دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان.