لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی رۆڤیا-هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا

_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی 9ـی 2025، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی رۆڤیا-هەولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندارە.
لەبارەی رووداوەکەوە سەعید عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی هاتووچۆی رۆڤیا رایگەیاندووە، رووداوەکە کاتژمێر 09:45ی ئەم بەیانییە بووە. شۆفێرێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ئۆڤەرپاسێک دا کێشاوە.
بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەک کە لای ئۆڤەرپاسەکە وەستابوو، لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و هاوسەرەکەیگیانیان لەدەستداوە. هەروەها کچێکیشیان بریندارە.
بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی هاتووچۆی رۆڤیا دەڵێت، تەندروستیی کچەکەش باش نییە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ.















Post Comment