لە بەعس بەعسی تر
رژیمی تیرۆریستی ئەحمەد شەرع ئەمڕۆ بەناو مەرسومیکی دەرکردوە دەیەها جەژنی بەرەسمی ناساندوە لە ناویاندا ۳ جەژنی بۆ تایەفە جیاوازەکانی کریستیانەکان بەرەسمی ناساندوە کەچی جەژنی نەورۆزی بەرەسمی نەناساندوە کە جەژنی پیک هاتەی دومی نەتەوەیی سوریایە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە لە بەناو راگەیاندنە دەستوریەکەیدا سوریای وەک وەلاتیکی عەرەبی ناساندوەو پیش دوو حەفتەش تاقە دەرسیکی کوردی کە لە ناوچە کوردیەکانی ژیر دەسەلاتی خۆیاندا دەخوێندرا ئیلغای کردەوە،تا ئیستا دانیشی نەناوە بە سیستمی خویندنی کوردی لە ناوچەکانی ژیر دەسەلاتی ئیدارەی خۆسەر.
کەچی هەن تا ئیستا لەناو کوردا بەشان و باڵیدا هەڵدەدەن و دەڵین دژایەتی کوردی نەکردوە
ئەم ئەحمەدشەرعە هەموو شتیک دەکات بۆ ئەوەی ئەمەریکاو ئیسرائیل لێی رازی ببن
بەرەسمی وازی لەجۆلان هیناوە ،رازی بوە کەهەرسی پاریزگای دەرعاو قونەیتەرەو سوەیدا لەچەک دابماڵیت بۆ پاراستنی ئاسایشی ئسرائیل، خۆی لە ئیخوان بێ بەری کرد،رۆژانە زانیاری لەسەر جیهادیەکانی هاوڕیی دەدات بە ئیستخباراتی ئەمەریکاو ئەوانیش بۆردومانیان دەکەن ،کەچی بەرامبەر بە کورد لە بەعسیەکان شۆفینی ترو توندرەو ترە.
پێم وایە دوای ئەم هەموو هەنگاوە شۆفینیانەی دەبی ئیدارەی خۆسەرو هەموو حیزبە کوردیەکانی رۆژئاوا رای بگەیەنن کە ئەوان چیتر لەگەل ئەو رژیمە شۆفینیە تیرۆریستە مامڵە ناکەن تاوەکو دەستوریک دەردەچیت و هەموو مافەکانی کوردی تیدا مسۆگەر دەکریت.















Post Comment