لەناو بردنی خوێندن یەکسانە بە لە ناوبردنی میللەت
ئیسماعیل مەحمود
جێی خۆیەتی لە سەردەمی پێشکەوتن و تەکنەلۆجیادا بە گرنگیەوە بڕوانینە خوێندن و ناوەندە فێرگەی و پەروەردەییەکان کە زۆر بەداخەوە لە کوردستان و عێراق بەگشتی کەمترین گرنگی پێدەدرێت ئەمەش کارەساتی گەورەیە چونکە خوێندن کلیل داهێنانەکان و سەرچاوەی پێشکەوتنە لە هەموو بوارە جیا جیاکاندا.
لەکوردستان پێویستبوو خوێندن گەورەترین کاری بۆ بکرێت و هەوڵ بدرێت بۆ کارکردن لەسەر چەسپاندنی عەقڵیەتی گەشە سەندوو کە تاکی کورد بتوانێ بوێر و زیرەکانە مێژوو هەم مافی ڕەوای گەلەکەی بزانێت لەبەرامبەر گەلانی دوژمن چونکە زۆرێک هەوڵ و تەقەڵای بۆ سرینەوەو لە ناو بردنی مێژووی کورد بوە لە وڵاتانی چواردەورمان،
بەداخەوە بە هەموو شێوەیەک کار بۆ لە ناو بردن و پەکخستنی خوێندن ئەدرێ و دژایەتی ئەکرێت بەشێوەیەک بەرنامە بۆ داڕێژراو قوتابخانەکان داخراون و ناوەندە ئەهلیەکان جێی ناوەندە حوکمیەکانیان گرتۆتەوە لە بەرژەوەندی کەسانی سەرمایەدار و حیزبی لەژێر سایەی دوو حیزبی گەندەڵی( پارتی و یەکێتی )کە کار بۆ گەوجاندنی خەڵ ئەکەن وەک خۆیان نەخوێندەوارن ئەشیانەوێ هاوڵاتیش وابێت تا ناهەقیە و خراپەکانیان بەردەوامی پێبدەن ،لەلایەکیش ڕوتاندنەوەی گیرفانی هاوڵاتی و زۆرێکی خەڵک توانای دارای ئەو خوێندنگانەی نییە ، لەکاتێکدا خۆی لە یاسادا خوێندن بە خۆڕاییە!
لێکەوتە خراپەکانی نەخوێندەواری و لەکارخستنی عەقڵ ئەوەندە زۆرن لە ژمار نایەن ،چ لە پاشکەوتنی کۆمەڵگا بەهەموو بوارەکانیەوە تا دروستکردنی جیلێکی خراپ و شوێنکەوتە(مەڕ) ئاسا، نەخوێندەواری لەئێستادا فەوزا دروست ئەکات و وائەکات تاکەکان زووتر هەڵخەڵەتێن وەک ئێستای تاکی کورد بەدەست (میدیاو ڕاگەیاندن)!
وائەکات ڕازیبێت بەهەر زوڵموو ستەمێک لێشی بکرێت















Post Comment