لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر هاتووچۆکردنی بارهەڵگرەکان سنووردار دەکرێت

لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر هاتووچۆکردنی بارهەڵگرەکان سنووردار دەکرێت

جار بینراوە: (1.3K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لەسەر شەقامی 100 مەتری هاتووچۆکردنی بارهەڵگرەکان سنووردار دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا، شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە، لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بۆ 9:00ی بەیانی چوونە سەر شەقامی 100 مەتریان لێ قەدەغە دەکرێت.

هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و کەم کردنەوەی جەنجاڵی لەسەر شەقامەکان ئەو بڕیارەیان داوە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “بڕیارەکە بۆ رۆژانی یەکشەممە تا رۆژی پێنجشەممەیە و ئەو رۆژانەیە کە دەوام دەکرێت و قەرەباڵغی دروست دەبێت لەسەر شەقامەکە“.

هاتوچۆی هەولێر داواش لە شۆفێرانی بارهەڵگر دەکات، لە بەرژەوەندی هەمووان پابەندی بڕیارەکە بن.

بابەتى تر

👤
Live: 34 Today: 1,931 📊 Click Here