لەسەر راپۆرتێکی وێستگەنیوز لەبارەی چاڵەکەی گەڕەکی کانی کوردە شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی روونکردنەوە دەدەن

لەسەر راپۆرتێکی وێستگەنیوز لەبارەی چاڵەکەی گەڕەکی کانی کوردە شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی روونکردنەوە دەدەن

جار بینراوە: (22)

- سازگار ئەحمەد

رۆژی شەممە 11ی نیسانی 2026، عومەر ئەحمەد، پەیامنێریلەبارەی دروستبوونی چاڵێک لەسەر شەقامی جووت سایدی گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی ێکی ئامادەکرد و کە بووەتە هۆی ئاستەنگی هاتووچۆ لە شەقامەکە.

لە دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی ەکەی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی له کۆمێنتێکدا و روونکردنەوەی داوە و نووسیویەتی، “هۆکاری دروستبوونی چاڵ لەسەر ئەو شەقامە دەگەڕێتەوە بۆ بەشی ژێرەوەی شەقامەکە کە بۆریی گوازراوەی ئاوی پێدا دەڕوات و لەچەند شوێنێکەوە شکاوە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی ئاو بەشێوەیەکی هەمیشەیی گرفتەکە چارەسەر بکات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوکات لەلایەن تیمەکانمانەوە دەتوانین کاری تێدا بکەین و چاکسازیی لە شەقامەکەدا ئەنجام بدەین”.

دوای روونکردنەوەکەی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی چاککردنی شەقامەکەی بە ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە کرد و پێی راگەیاندین، “چەند جارێک بۆری ئاو لەو شوێنەدا شکاوە و چاکمانکردووەتەوە، لە بەرنامەماندایە بۆرییەکە بگۆڕین، بەڵام بودجەی پێویستمان نییە هەرکات بودجەی پێویست هەبوو بۆریەکە دەگۆڕین”.

بابەتى تر

👤
Live: 59 Today: 1,490 📊 Click Here