لەبارەی کارتی نەوتەوە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە تازە هاوسەرگیریان کردووە

-
هۆبەى دارایى سەیدسادق، ئاگادارى ئەو کەسانە دەکاتەوە کە تازە هاوسەرگیریان کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا هۆبەى دارایى سەیدسادق رایگەیاند، “ئەو ژن و پیاوانەى تازە هاوسەرگیریان کردووە، لە ئەمڕۆ 12.10.2025 و رۆژانى دواتر، سەردانیان بکەن بۆ دروستکردنى کارتى نەوت”.
داواشکراوە کە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان ببەن:
کۆپی فۆرمی خۆراکی ماڵی باوکی کوڕ.
کۆپی بەڵگەی هاوسەرگیری دادگا.
کۆپی کارتی نیشتمانی کوڕ و کچ
بڕی نۆهەزار دینار
ئەوەش روونکراوەتەوە کە نرخی دابەشکردنی نەوت بۆ 200 لیتر، بەبڕی 104 هەزار دینارە.















Post Comment