لیژنەی دارایی عێراق داوایەک ئاڕاستەی تەیف سامی دەکات

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بۆ تاوتوێکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥، یەکشەمەی داهاتوو بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی تەممووزی ٢٠٢٥، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو میوانداری وەزیری دارایی دەکرێت.
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، لەگەڵ تەیف سامی تاوتوێی خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ دەکەن، کە بۆچی تا ئێستا خشتەکە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە.
