لیستی مووچەی مانگی ئاب رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

لیستی مووچەی مانگی ئاب رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

جار بینراوە: (6.3K)

-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئاب-یان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئەیلوولی 2025, لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا”.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو ەی کە هەردوو شاندی حکومەتی هەرێم و عێراق رادەستی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق-یان کردووە.

بابەتى تر

👤
Live: 175 Today: 936 📊 Click Here