له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر شه‌ڕ روویدا و كه‌سێك بریندار بوو

، شاهین فوئاد-
له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمهڵایهتیییهوه له نێوان دوو دراوسێ، شه‌ڕ رویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به په‌یامنێری وێستگه گه‌یشتووه، دوو دراوسێ كه ده‌وترێت خزمی یه‌كن له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه به شه‌ڕیان.
به‌وهۆیه‌شه‌وه له لایه‌كیان كه‌سێك برینداربووه و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، دواتر ئه‌و ماڵه‌ی كه‌سێكیان برینداربووه، چوونه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی تر و شه‌ڕه ته‌قه روویداوه.
له ئێستاشدا هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه نزیك شه‌قامی 60 مه‌تری تا گرژی دروست نه‌بێت و كێشه‌كه گه‌وره‌تر نه‌بێت.















Post Comment