له‌ كه‌ركوك په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مام جه‌لال لادرا

له‌ كه‌ركوك په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مام جه‌لال لادرا

جار بینراوە: (1.1K)

– 

له رێوڕهسمێكدا لهشاری كهركوك، به ئامادهبوونی شاناز ئیبراهیم ئهحمهد، خانمی یهكهمی عێراق، باڵیۆز محهمهد سابیر، سهرۆكی دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی و ڕێبوار تهها، پارێزگاری كهركوك، پارك و باخچهی مام جهلال كرایهوه و تێیدا پهرده لهسهر پهیكهری مام جهلال له شارهكهدا لادرا.

لهو ڕێوڕهسمهدا، كه ژمارهیهك له ئهندامانی مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جهماوهرێكی بهرچاو له چین و توێژهكان و هاووڵاتییانی شاری كهركوك له كورد و عهرهب و توركمان و پێكهاتهكانی تری شارهكه ئامادهی بوون، تیشك خرایهسهر مێژووی پرشنگدار و ڕوانگهی مام جهلال بۆ ئاشتی و پێكهوهژیان و خزمهت، وهك ڕهمزێكی نیشتمانی و سهمامی ئهمانی عێراقییهكان.
ئهوهش خرایهڕوو كه ئهم ڕێوڕهسمه، نیشانهی وهفاداری و بهخشینه، و یادكردنهوهیهكی ههمیشهیی ئهو سهركردهیهیه كه ژیانی خۆی له پێناوی نیشتمانهكهیدا بهخت كرد. به تایبهت جهخت كرایهوه سهر گرنگیی كهركوك له دیدگا روونهكهی مام جهلال بۆ هاندانی برایهتی و پێكهوهژیان له شارهكهدا.

دواتر، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئهحمهد، هاوڕێ لهگهڵ جهماوهری ئامادهبوو، بهرهو سهكۆی بڵندی لادانی پهرده لهسهر پهیكهری مام جهلال كهوتنهڕێ. پاشان، بهلادانی پهردهكه پهیكهری مام جهلال، شكۆی نهتهوه و نیشتمان، بهڕووی كهركوكدا كردهوه.

بابەتى تر

👤
Live: 103 Today: 820 📊 Click Here