×

له‌ سلێمانی‌ هۆشداری‌ راگرتنی‌ مووچه‌ ده‌درێته‌ ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی‌ خۆیان له‌ “هه‌ژماری‌ من” تۆمار ناكه‌ن

له‌ سلێمانی‌ هۆشداری‌ راگرتنی‌ مووچه‌ ده‌درێته‌ ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی‌ خۆیان له‌ “هه‌ژماری‌ من” تۆمار ناكه‌ن

جار بینراوە: (1.6K)

 
له فهرمانگهكانی سلێمانی هۆشداری دهدرێته ئهو پزیشك و مامۆستا و فهرمانبهرانهی خۆیان له “ههژماری من” تۆمار ناكهن له راگرتنی مووچهكانیان و گرتنهبهری ههر رێكارێكی تر لهلایهن حكومهتی ههرێمهوه.

بهگوێرهی دوو نووسراو كه دهست وێستگه كهوتوون، بهرپرسانی تهندروستی و زانكۆی سلێمانی ئهو پزیشك و مامۆستا و فهرمانبهرانه ئاگادار دهكهنهوه كه تا ئێستا خۆیان له “ههژماری من” تۆمار نهكردووه و هۆشداری راگرتنی مووچه و گرتنهبهری ههر رێكارێكی تریان لێدهكهن.

له نووسراوی یهكهمدا كه رۆژی 16ی ئهیلولی 2025 ئاراستهی نهخۆشخانهكانی (مناڵبوون، دهروونی شههید د.هێمن، نهشتهرگهری فێركاری، شاری فێركاری، سهنتهری راوێژكاری عهلی كهمال، هیوا بۆ نهخۆشییهكانی شێرپهنجه، كۆئهندامی ههرس و جگهر) و بهڕێوهبهرایهتییهكانی تهندروستی دهربهندیخان و چهمچهماڵ كراوه، داواكراوه پزیشكان و فهرمانبهران فۆڕمی (ههژماری من) پڕبكهنهوه، هۆشداریش دراوه لهوهی بهپێچهوانهوه خۆیان بهرپرسیار دهبن بهرامبهر وهرنهگرتنی مووچهكانیان.

له نووسراوهكهی زانكۆی سلێمانیشدا 7 مامۆستای كۆلیجی زانستی مرۆڤایهتی ئاگادار كراونهتهوه له ماوهی 3 رۆژدا خۆیان له پرۆژهی (ههژماری من) تۆمار بكهن. بهپێچهوانهشهوه دواتر خۆیان بهرپرس دهبن له ههر رێكارێك كه حكومهتی ههرێم بهرامبهریان بیگرێتهبهر.

بابەتى تر

👤
Live: 49 Today: 1,506 📊 Click Here