له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك- سلێمانی 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

–
له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك- سلێمانی 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك ـ سلێمانی (بانی مه‌قان) دوو كه‌س گیانی له‌ده‌ست دا.
ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: “له هه‌مان رووداودا چوار كه‌سی تر برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن.















Post Comment