له ئه‌مشه‌وه‌وه بای باكوری رۆژهه‌ڵات چالاك ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزمده‌بنه‌وه

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه له ئه‌مشه‌وه‌وه بای باكوری رۆژهه‌ڵات چالاك ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزمده‌بنه‌وه و له شه‌واندا هه‌ست به سه‌رمایه‌كی زیاتر ده‌كرێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “له ئه‌نجامی گه‌یشتنی ناوه‌ندی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆ سارده‌كه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری ئێران، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی بارانبارین و ناوچه جیاجیاكانی باكوری ئێران ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه به‌رزه‌كاندا”.
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: “له ئه‌نجامی دروستبوونی جیاوازیه‌كی زۆری په‌ستان له‌نێوان ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری ئێران له ئه‌مشه‌وه‌وه بای باكوری رۆژهه‌ڵات له ناوچه سنوریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم و سنوری پارێزگای سلێمانی و راپه‌ڕین به خێرایی 15 تا 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا چالاك ده‌بێت”.
ده‌شڵێت: “له سبه‌ی و رۆژانی داهاتوودا خێرای بایه‌كه زیاتر ده‌بێت بۆ نێوان 15 تا زیاتر 45 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا”.
راشیگه‌یاندووه كه “پله‌كانی گه‌رماش تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و بایه‌دان له‌شه‌واندا هه‌ست به سه‌رمایه‌كی زیاتر ده‌كرێت به‌راورد به شه‌وانی رابردوو”.
هاوكات سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی باس له‌وه ده‌كات كه “له‌ماوه‌ی نێوان ئه‌مشه‌و تاوه‌كو دوو رۆژی داهاتوو ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه له نێوان ده‌ریاچه‌ی ورمێ و ده‌ریاچه‌ی وان و زنجیره چیاكانی باكووری هه‌كاری و ئه‌وپه‌ڕی باكووری ئێران به‌م هۆیه‌ش پله‌كانی گه‌رمی له‌و ناوچانه زیاتر داده‌به‌زن و ده‌بنه‌هۆی دروستبوونی بای باكووری خۆرهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ناوچهشاخاویهكانی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای كه‌ركوك”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “پله‌كانی گه‌رمی به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا به‌نزمی ده‌مێننه‌وه ئه‌مه‌ش له‌م كاته‌ی ساڵدا ده‌گمه‌نه، چونكه ئه‌مساڵ به‌به‌راود له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو زووتر پله‌كانی گه‌رمی دابه‌زین و كه‌ش زووتر فێنك بوو”.















Post Comment