لقی‌ دووی‌ پارتی‌ به‌توندی‌ وه‌ڵامی‌ مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌

لقی‌ دووی‌ پارتی‌ به‌توندی‌ وه‌ڵامی‌ مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌

جار بینراوە: (1.5K)


لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بهتوندی وهڵامی مهڵبهندی سێی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دهداتهوه و دهڵێت: “بهرد مهگرنه ماڵی كهس چونكه ماڵتان له شوشهیه”.

لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگهیهندراوێكدا وهڵامی مهڵبهندی سێی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دهداتهوه و رایگهیاند كه “ئهوهی له چهند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا له هێرشكردنه سهر كێلگهی كۆرمۆر كه بووه وهستانی كارهبا بۆ چهند ڕۆژێك و پاشان پهلاماردانی پاڵاوگهی لاناز، ههوڵێكی دوژمنكارانهیه لۆ لێدان له ژێرخانی ئابووری ههرێمی كوردستان و بهئامانجگرتنی بۆ ئهوهی ببێته فشار له سهر حكومهتی ههرێمی كوردستان و زیان بهخهڵكی كوردستان و دامهزراوهكان بگهینن له پێناوی تاكه ئافهرینێكی هاوئاواز و هاوپهیمانهكانیان كه ئامانجیان نهمانی كوردستان و تێكدانی سهقامگیرییهكهیهتی”.

لقی دووی پارتی دهڵێت: “ئهوڕۆ بهداخهوه نووسینێك به دهست و خهتێكی پڕ له قین و دوژمنكارانه لهلایهن مهڵبهندی ههولێری یهكێتی بڵاوكرایهوه و وهك ئهوهی ههنگوینییان له دار دۆزیبێتهوه دهیانهوێت شكستییان له دوایین ههڵبژاردن له ههولێر به ناوهێنانی پارتی و دامهزراوهكانی حكومهت له بیر خهڵك ببهنهوه دیاره وهك قوباد تاڵهبانی گووتهنی هێشتا (له جهوی ههڵبژاردن ماون)”.

دهشڵێت: “مهڵبهندی یهكێتی دهبێت ئهوهی لهبیر بێت كاتێك به بڕیاری سهرۆكی حزبهكهی دهبابه و كۆپتهر و چهكی قوڕس له شهقامهكانی شاری ئازیزی سلێمانی خرانه بهرژهوهندی كهسی و یهكلاییكردنهوهی ههژموونی دوو ئامۆزا ئهوهشیان ئازادی بوو؟! 
ئهی كاتێك گهنجانی خێرلهخۆنهدیوی حزبهكهی خۆیان خهڵتانی خوێن كرد و قهتل و عامیان له لالهزار بهرپاكرد ئهوكات ڕهچاوكردنی بنهماكانی مافی مرۆڤ بوو؟!”.

رووبه مهڵبهندهكهی یهكێتی دهپرسێت: “ئهی ئێستا كه سێ سهرۆكی حزبی ئۆپۆزیسیۆنتان له زیندانهكانی سلێمانی ئاخنیوه، ئهوهیان ناوی چی لێ دهنێن؟ ئهی ئهو فیتنه و ئاژاوهگێڕییهی كهناڵهكانتان دهیكهن بۆ نهمانی كارهبا و تهقاندنهوهی كێڵگهی غازی كۆرمۆر و بهئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری ههرێمهكهمان چ مانایهكی ههیه ئهو دڵخۆشیهتان لهپای چی ؟!”.

جهختیش لهوه دهكاتهوه كه “واباشتره ئیتر مهڵبهندی یهكێتی و كهناڵ و سێبهر و دهست و پێوهندهكانیان بێ دهنگ بن و دڵنیابن ئهو فیتنه و ئاژاوهگێڕییهی ههردوو برا سهركردهكانتان دهیكهن جگه له نهمانی متمانه لای خهڵكی كوردستان هیچ سوودێكی تری نیه و مێژوو شاهێده و چهند ڕۆژێكه ئهنجامی ههڵبژاردنتان بینیوه و خهڵكی كوردستان هۆشیاره بۆیه وا باشتره كه ماڵتان له شوشهیه، بهرد له ماڵی كهسی تر نهگرن”.

بابەتى تر

👤
Live: 33 Today: 108 📊 Click Here