كەشناسی: سبەینێ‌ نمەباران و بەفر دەبارێت

كەشناسی: سبەینێ‌ نمەباران و بەفر دەبارێت

جار بینراوە: (25)

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سبەینێ نمەباران و بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان نیمچە هەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەى سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارە تاکوو کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە نمەباران لەگەل بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات دەبارێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سێشەممە:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 59 Today: 1,540 📊 Click Here