كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمان هەور دەبێت و باران بارین بەردەوام دەبێت

كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمان هەور دەبێت و باران بارین بەردەوام دەبێت

جار بینراوە: (28)

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ48 کاتژمێرى داهاتوو، باران بارین بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت .

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هاتووه، سبەى شەممە ئاسمان بە گشتی هەورى تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت و لە هەندێک کاتدا باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەممە:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 39 Today: 91 📊 Click Here