كەركوك 500 تۆن پێداویستی و 100 هەزار دۆلاری بۆ ڕۆژئاوا ناردووە

كەركوك 500 تۆن پێداویستی و 100 هەزار دۆلاری بۆ ڕۆژئاوا ناردووە

جار بینراوە: (1.6K)

- محەمەد فاتیح

یەكێك لە رێكخەرانی كەمپینی كەركوك بۆ كۆكردنەوەی یارمەتی مرۆیی بۆ ڕۆژئاوا بڕی ئەو یارمەتییانەی ئاشكرا كرد كە بۆ رۆژئاوایان ناردووە.

هێمن حەسیب، یەكێك لە رێكخەرانی كەمپینی كەركوك بۆ كۆكردنەوەی یارمەتی مرۆیی بۆ ڕۆژئاوا بەی راگەیاند، “كەمپینەكەمان لە 21ی كانونی دووەمی 2026 دەستیپێكرد و لە 27ی هەمان مانگ كۆتاییمان پێهێنا و بۆ ماوەی 6 رۆژ بەردەوام بوو”.

وتيشى، دوای سێ رۆژی یەکەم، کاروانی یەکەمان نارد و دواتریش سێ رۆژی تر بەردەوام بوو و کاروانی دووەم و کۆتاییمان نارد.

ئاشكراشی كرد، بە هەردوو کاروانەکە، 500 تۆن خۆراک و دەرمان و جل و شیری منداڵ و بەتانی کۆکرایەوە و رەوانەی رۆژئاوا کرا، لەگەڵ نزیکەی 100 هەزار دۆلار.

دوێنێ شەممە مانگی سووری کوردی بڵاویكردەوە بە پاڵپشتی دەزگای خێرخوازیی کەرکوک، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان، جلوبەرگی بەسەر خێزانە ئاوارەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دابەشکرد.

👤
Live: 95 Today: 1,585 📊 Click Here