كۆمەڵی دادگەریی: ئێمە لەگەڵ کاری هاوبەشی فڕاکسیۆنە كوردستانییەكانین

كۆمەڵی دادگەریی: ئێمە لەگەڵ کاری هاوبەشی فڕاکسیۆنە كوردستانییەكانین

جار بینراوە: (1.3K)

سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی ‏سەركردایەتیی جەخت دەكاتەوە كە كۆمەڵ لەگەڵ یەكهەڵوێستی و كاری هاوبەشی ‏فڕاكسیۆنە كوردییەكانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەركردایەتیی كۆمەڵ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، “لە روانگەی ‏هەستكردن بە بەرپرسیارێتی گشتیی و بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی ‏سەركردایەتیی جەخت دەكاتەوە كە كۆمەڵ لەگەڵ یەكهەڵوێستی و كاری هاوبەشی ‏فڕاكسیۆنە كوردییەكانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بناغەی ‏نەخشەڕێگەیەك كە هەموو لایەك لەسەری رێكدەكەون”.‏

بەپێی راگەیەندراوەكە، “سەركردایەتیی كۆمەڵ بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرش و ‏پەلامارانەی كرد كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان و دواترینیان لە چەند شەوی ‏رابردوودا كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ”.‏

ئاماژەشیكرد، “لەو هێرش و پەلامارانەدا بەگشتی ‏هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان زەرەرمەند بوون، هیوادارین دەزگاکانی حكومەتی فیدڕاڵ و ‏هەرێم بەزووترین كات ئەنجامدەرانی هێرشەكان بدۆزنەوە و رووبەڕووی یاسایان ‏بكەنەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 131 Today: 746 📊 Click Here