كۆمپانیای نەوتی باكوور: پێشبینی دەکەین لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

كۆمپانیای نەوتی باكوور: پێشبینی دەکەین لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

جار بینراوە: (938)

-

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەن لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە رێژەی لە %95 ریککەوتن کراوە.

ئەمرۆ شەممە 20ی ئەیلولی 2025، عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور بە رووداوی راگەیاند، “پێشبینی دەکەین هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 48 کاژێری داهاتوودا دەستپێبکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی زیاتر لە 95% لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتوون”.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور پشتڕاستی کردەوە کە حکومەتی بەغدا نەرمیی نواندووە بۆ ئەوەی داوکاریی کۆمپانیاکانی نەوت جێبەجێ بکات.

وتیشی، “کۆمپانیاکانی نەوت داوای گەرەنتی پێدانی ماف و شایستەکانیان دەکەن و حکومەتی فیدراڵیش رەزامەندی دەربڕیوە و گەرەنتییەکە دابین دەکات”.

بابەتى تر

👤
Live: 80 Today: 1,117 📊 Click Here