كوردو جولەكە دۆستایەتی یان ناكۆكی

كوردو جولەكە دۆستایەتی یان ناكۆكی

جار بینراوە: (13)

با سەرەتا بە پرسیارێك دەست پێبكەین ، ئایە هەموو وڵاتە موسوڵمانەكانی دنیا بە ئاشكرا یان ژێر بە ژێر ان بە ئیسرائیلەوە هەیە یان نا، بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر ڕونە ، تەنانەت فەلەستینیش سەدان جار دانوستانی لە گەڵ ئیسرائیل كردوە.

باشە ئیسرائیل بستێك زەوی ئێمەی وەك كورد داگیر كردوە ، نەخێر هەردو گەلی جوو كورد لەبەردەم هەڕەشەدا بونەو مەترسی لە ناوچون و جینۆسایدیان لە سەر بوەو جینۆساید كراون ، پرش و بڵاو كراونەتەوە بە دنیادا، لە ڕاستیدا ئازارو برینەكەی كورد زۆر بە سوێ ترو كاریگەرترە ، لە گەڵ ئەوەشدا كورد وەك گەلێكی خاوەن باوەڕو هاوخەمی ئازاری گەلی فەلەستین هەمیشە لە شەڕی جولەكەو فەلەستیندا پاڵپشتی فەلەستینی كردوە، لە كاتێكدا عەرەب ، وڵاتانی عەرەبی پەیتا پەیتا بە ئاشكراو بە نهێنی ان بە ئیسرائیلەوە كردوە، لە ئەنوەر ساداتەوە تا ئەمڕۆ پاڵپشتی عەرەب بۆ فەلەستین لە بەیاننامەو خۆراك و داو دەرمان تێنەپەڕیوە ، غەزە نمونەیەكی زندووە.

كورد لە نێوان جوو عەرەبی فەلەستیندا كێی هەڵبژاردوە، بابەتێكی دیكەیە ، بەڵام هەمیشە وڵاتانی عەرەبی ڕۆڵی گەورەیان لە سەركوتكردنی گەلی كوردا بینیوە ، بە تایبەت لە دوا هەوڵیاندا بۆ جینۆسایدو قڕكردنی ڕۆژئاوای كوردستان ، هەر ئەوەی كە لەسەر ئاستی گەل و لە سەر ئاستی سیاسیش یەكدەنگی كوردی لێكەوتەوە،كورد وەك گەلێك لەم ناوچەیەدا كە ستەمی زۆری لێكراوە هەقی خۆیەتی وەك چۆن دۆستی فەلەستین بێت دۆستی ئیسرائیلیش بێت ، ئەمە بە هەمان جۆری دۆستایەتی دەوڵەتانی عەرەب و موسوڵمان بۆ هەردوولا.

ڕەوەندێكی كوردیی نزیك بە نیوملیۆن جولەكە لە ئیسرائیل و دنیا هەن ، ئەم ڕەوەندە پێویستەڕێكبخرێن و یەكبخرێن بۆ دوو ئامانجی گرنگ ، یەكەم پاڵپشتی پێشكەوتنی كوردی جو لە ئیسرائیل و دەرەوە بۆ گەیشتن بە پۆست و پلەی باڵا، دوەم پاڵپشتی و لۆبی كردنیان بۆ بونیادنانی دەوڵەتی كوردستان ، یان خۆخاوەنی گەلی كورد لە سەر خاكی خۆی، بۆ ئەمەش كورد مافی خۆیەتی لە گەڵ جو هەبێت ، وەك چۆن لە بواری كۆمەڵایەتی و كارو كەسابەتا پێش ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوو هەیبو لە كوردستان .

لە ڕوی و بازرگانی و سیاسی و ئاسودەی داهاتوو كورد و جو زۆر پێویستیان بە یەكتر دەبێت ، ئەوەجگە لەوەی كە لە ڕوی پاراستنی ئاسایش و تەناهی یەكتریشەوەزۆر گرنگە بێسڵ ئەو بابەتە بوروژێنرێت ، بە تایبەت كورد نابێت ئەو ڕاستیە نادیدە بكات ، ئەمەش بۆ لێدان لە گەلانی تورك و عەرەب و فارس نا بۆ پاراستنی بون و مانەوە ، كە دەسەڵاتدارانی ئەو گەلانە باوەڕیان بە بوون و مانەوەی كورد نیە ، ئەوەتا ڕێك لەو كاتەدا كە عەرەب بە چەك و شمشێرەوە هەڵدەبەزنەوەو هەڕەشە لە كوردی حەسەكە دەكەن ، جوو بە ئاڵای كوردستانەوە گۆرانی بۆ كوردان دەڵێن.

لە راستیدا كە عەرەب ئامادە بن تەڤلی ئاینی ئیبراهیمی بن ، ئامادە بن لە سەر نەخشەو جوگرافیای داود لە گەڵ جو گفت و گۆ بكەن ، ئەی ئێمە بۆ ئازارو جینۆ ساید كۆماننەكاتەوە، كەسیش ئاین و بیرو باوەڕم پێنەفرۆشێت لە ناو پارلەمانی جو عەرەبی موسوڵمان هەن ، لە ناو سوپاش عەرەبی موسوڵمان هەن و لە هەردوو ڕەگەزیشن ، ئێ خۆ ناكرێ كورد لە مەلیك مەلیكی تر بن ، ئێستا كاتی ئەوەیە كورد وەك هەر گەلێكی دیكە بەرژەوەندی خۆی بخاتە پێش بەرژەوەندی گەلانی ترەوە .

وەك چۆن بۆ ئەردەن ، میسر ، سۆمال ، سوریا و سودان و توركیاو وڵاتگەلی دیكە ڕەوایە دۆستایەتی و هاوپەیمانەتی ئیسرائیل بكەن ، بۆ كوردستانیش هەزار جار لەوان زیاتر ڕەواترە، ئێمە بۆ دەبیبَت لە عەرەب ناكۆك تر بین لە گەڵ جو، پرسیارێكەو دەبێت بە ئاوەزەوە وەڵام بدرێتەوە ، ئەوەشمان بیر نەچێت وەك مرۆڤ تا سەر ئێسك دژی كوشت و بڕی خەڵكی سڤیلی فەلەستینم ودەیان و نوسینیش لەو بارەیەوە هەیە.

بابەتى تر

👤
Live: 108 Today: 1,652 📊 Click Here