كه‌مال كه‌ركوكی: ده‌مانه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه

–
كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه دهانهوێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: “ئه‌و لایه‌نانه‌ی كورسییان به‌ده‌ستهێناوه، به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆیان له كابینه‌ی نوێ‌دا پۆستیان پێده‌درێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی كانوونی دووه‌می 2026 كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه:
*ده‌مانه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه و حكومه‌تێكی كارامان هه‌بێت.
*هه‌ر لایه‌نێك ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌بێت بۆ كاراكردنه‌وه و پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌وا به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خۆی.
*پارتی هه‌میشه ده‌رگای كراوه بووه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌ت.
*ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه و كورسییان به‌ده‌ستهێناوه، به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆیان له كابینه‌ی نوێ‌دا پۆستیان پێده‌درێت.















Post Comment