كه‌ش و هه‌وای‌ دوو رۆژی‌ رابردوو راگه‌یه‌ندرا

كه‌ش و هه‌وای‌ دوو رۆژی‌ رابردوو راگه‌یه‌ندرا

جار بینراوە: (6.9K)


بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی سهر به وهزارهتی گواستنهوهی ههرێم رایگهیاند كه ئهمڕۆ و سبهینێ ئاسمان ساماڵ دهبێت و پلهكانی گهرما نزم دهبنهوه.

بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهمڕۆ شهممه 6ی ئهیلولی 2025 ئاسمان ساماڵ دهبێت و پلهكانی گهرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

كهشناسی دهڵێت: “خێرایی با  10 – 20 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین 8 – 10 كیلۆمهتر دهبێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “سبهینێ یهكشهممه 7- 9- 2025 ئاسمان ساماڵ دهبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

روونیشیكردهوه كه “خێرایی با  10 – 20 كیلۆمهتر دهبێت. ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین 8 – 10 كیلۆمهتر دهبێت”.

راشیگهیاند كه بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی بهمشێوهیه دهبێت:

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 87 Today: 497 📊 Click Here