كه‌شناسی‌ هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و خێرایی با چالاك ده‌بێت

كه‌شناسی‌ هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و خێرایی با چالاك ده‌بێت

جار بینراوە: (1.1K)


بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی سهر به وهزارهتی گواستنهوهی ههرێم رایگهیاند كه بارانبارین بهردهوام دهبێت و ههندێ شوێن بارانی به لێزمه و ههوره تریشقهی ههیه، خێرایی با چالاك دهبێت.

بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهمڕۆ شهممه 15ی تشرینی دووهمی 2025 ئاسمان نیمچه ههور و ههوری باراناوی دهبێت، له زۆربهی ناوچهكان باران بارین لهسهرهخۆ و بۆ مامناوهند دهبێت و خێرایی با له گهڵیدا چالاك دهبێت، له دوای نیوهڕۆوه ههندێ شوێن بارانی به لێزمه و ههوره تریشقهی ههیه، ههروهها پێشبینی بارینی بهفرێكی كهم ههیه له ناوچه شاخاویه سنووریهكان”.

كهشناسی دهڵێت: “پلهكانی گهرما كهمێك بهرزتر دهبێت بهراورد به تۆماركراوهكانی دوێنێ. خێرایی با 15 – 25 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و له ههندێك كات چالاك دهبێت بۆ سهرووی 35 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا و ئاراستهی با باشووری خۆرههڵات و مهودای بینین لهنێوان 8-10 كیلۆمهتر دهبێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “سبهینێ یهكشهممه 16- 11- 2025 ئاسمان ههوری باراناوی دهبێت له زۆربهی ناوچهكان باران بارینی لهسهرخۆ و بۆ مامناوهند دهبێت له ههندێ كات و شوێن بارانی به لێزمه و ههوره تریشقهی ههیه”.

روونیشیكردهوه كه “پلهكانی گهرما بهگشتی نزیك دهبێتهوه بهراورد به تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. خێرایی با مام ناوهند دهبێت (10 – 20 ) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا. ئاراستهی با باشووری خۆرههڵات و مهودای بینین 8-10 كیلۆمهتر دهبێت”.

راشیگهیاند كه بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی بهمشێوهیه دهبێت:

ههولێر : 20 پلهی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلهی سیلیزی
دهۆك : 18 پلهی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلهی سیلیزی
كهركوك : 21 پلهی سیلیزی 
ههڵهبجه : 20 پلهی سیلیزی
سۆران : 17 پلهی سیلیزی
حاجی ئۆمهران : 7 پلهی سیلیزی
گهرمیان : 22 پلهی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 128 Today: 1,340 📊 Click Here