كه‌جه‌كه: ئاكۆ عه‌باس ئاغا خه‌مخۆر و پشتیوان و دڵسۆزی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووه

*به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له سه‌ر ناوی هه‌موو گه‌ریلای ئازادی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی باشووری كوردستان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌مان له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ری باشووری كوردستان، كاك ئاكۆ عه‌باس ئاغا، سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی ئاكۆمان پێگه‌یشت.
كاك ئاكۆ عه‌باس ئاغا كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگ و ناوداری كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان بوو كه له لای هه‌مووان به‌تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین و پشده‌ر و بتوێن خۆشه‌ویست و خاوه‌ن پێگه‌ی به‌هێز بوو.
كاك ئاكۆ عه‌باس ئاغا، كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن هه‌ست و هه‌ڵوێستی به‌رزی نیشتمانپه‌روه‌ری و ئازادیخوازی بوو و له قۆناخه گرنگه‌كاندا خه‌مخۆر و پشتیوان و دڵسۆزی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووه له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان. كاك ئاكۆ عه‌باس ئاغا، دۆستێكی هێژای بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان بوو، وه وێڕای هه‌موو مه‌ترسی و گوشاره‌كان به‌رده‌وام بووه له پشتیوانی كردنی گه‌ریلای ئازادی كوردستان.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له سه‌ر ناوی هه‌موو گه‌ریلای ئازادی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی باشووری كوردستان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی هێژای كاك ئاكۆ عه‌باس ئاغا و گه‌له‌كه‌مان له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تان ده‌زانین، له په‌روه‌ردگاری مه‌زن داواكارین كه ڕۆحی كاك ئاكۆ عه‌باس ئاغا به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و ئارامی و دڵنه‌وایی به ئێوه‌ی به‌ڕێز ببه‌خشێت.”
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دوێنێ ئاكۆ عه‌باس ئاغا، كه‌سایه‌تی نیشتیمانپه‌روه‌ری باشووری كوردستان و سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی ئاكۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.















Post Comment