كامه‌ران عوسمان: توركیا سه‌رقاڵی به تاڵانبردنی داری چیاكان و وێرانكردنی ژینگه‌ی كوردستانه

 –
 كامه‌ران عوسمان له رێكخراویCPT ی ئه‌مریكی ئه‌م یه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: 
*له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلووله‌وه، سوپای توركیا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بڕینه‌وه‌ی دارستان و پارچه پارچه‌كردنی داره‌كانی كوردستانی له ناوچه‌كانی زاپ و ئاڤاشین، له سنوری قه‌زای ئامێدی ده‌ستپێكردووه.
*داره‌كان به شۆفڵ و حه‌فاره ده‌رده‌هێندرێن و به ئامێری بڕه‌ڕی پێشكه‌وتوو پارچه پارچه ده‌كرێن.
*ته‌واوی داره‌كان به تراكتۆری مه‌ده‌نی، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناو توركیا و به‌شێكی بۆ سوته‌مه‌نی سودی لێوه‌رده‌گیرێت.
*به‌شه زۆرهكهشی بۆ دروستكردنی كورسی و قه‌نه‌فه و كه‌لوپه‌لی له ته‌خته دروستكراوی ناو ماڵ له‌لایه‌ن كارگه‌كانی توركیاوه به‌كارده‌برێن و دواتر ئه‌م كه‌لوپه‌لانه ده‌نێردرێنه‌وه ناو بازاڕه‌كانی كوردستان و به دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشرێنه‌وه!.
*پاراستنی سنور و ژینگه و دارستانه‌كانی كوردستان له به‌رنامه و پرۆگرامی چ حزبێكی كوردستانی دایه؟! له‌به‌ر شه‌ڕه په‌ڕۆی هه‌ڵبژاردن و دروشمی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ، كام حزب ئاگای له وێرانكردنی ژینگه‌ی سه‌وزی كوردستانه؟!.
* ئه‌م یه، كاتی گواستنه‌وه‌ی داره تاڵانكراوهكانی ناوچه‌ی زاپه بۆ ناو خاكی توركیا.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment