كارمه‌ندێكی ئاسایش كۆتایی به ژیانی هێنا

، ئه‌میر حه‌سه‌ن –
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كارمه‌ندێكی ده‌زگای ئاسایش كه دانیشتووی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینه، كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتوون، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی ”عه‌بدولڕه‌حمان حه‌مه‌د ڕه‌سول” كه پیشه‌ی ئاسایش بووه له چۆمان له سنوری باڵه‌كایه‌تی و دانیشتووی قه‌زای چوارقوڕنه‌یه، كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش خێزانداره و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌چه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
وێستگه په‌یوه‌ندی كرد به هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌وباره‌وه بده‌ن.



Post Comment