قوباد تاڵەبانی: گەلەکەمان رۆژ بە رۆژ گەشە دەکات

قوباد تاڵەبانی: گەلەکەمان رۆژ بە رۆژ گەشە دەکات

جار بینراوە: (1.7K)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی دیبەتێکدا لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئایتۆک لە سلێمانی رایگەیاند، “خۆشحاڵن کورد ئەمڕۆ لە هەموو پرسەکاندا کاریگەری هەیە و رۆڵی لە جیهان بەرەو پێشچووە، لەئێستادا کورد دەبەسترێتەوە بە چارەسەری هەموو کێشەکان لە تەواوی ناوچەکە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “گەلەکەمان رۆژ بە رۆژ گەشە دەکات، شانازی بە گەنجەکانمانەوە دەکەین”.

قوباد تاڵەبانی وتی، “لە ساڵی 2012 وەزارەتی دارایی لیستی سەرجەم مووچەخۆرانی نەبووە”.

وتیشی، “بەهۆی بایۆمەترییەوە شێوازی پێدانی مووچەمان رێکخست، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی کراوە”.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، “پرۆژەی کشتوکاڵ گرنگە بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان، کوردستان خاوەنی زەوییەکی بە پیتی کشتوکاڵییە”.

هەر لە دیبەیتەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە گرنگی هونەر کرد و ئاماژەی بەوەدا، “بەهۆی هونەرەوە زامەکانی گەل پیشاندەدرێت”.

👤
Live: 43 Today: 135 📊 Click Here