قوباد تاڵەبانی: زۆر خۆشحاڵبووم کە چوار رۆژنامەنووسی ژن لە وێستگەنیوز بەرپرسیارێتی گرنگیان وەرگرتووە

قوباد تاڵەبانی: زۆر خۆشحاڵبووم کە چوار رۆژنامەنووسی ژن لە وێستگەنیوز بەرپرسیارێتی گرنگیان وەرگرتووە

جار بینراوە: (70)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی هەریەک لە لەنیا بەختیار، ئاڵا ئیبراهیم، سازگار ئەحمەد و سۆلین عوسمان کرد و رایگەیاند، “زۆر خۆشحاڵ بووم کە ئێوە وەک چوار رۆژنامەنووسی ژن لەبەرپرسیارێتی گرنگتان وەرگرتووە، بەتایبەت لەنیا خان کە بووەتە سەرنووسەری”.

ئاماژەی بەوەکرد، “بەم بۆنەیەوە لە قوڵایی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، چونکە بەهێزبوونی پێگەی ژنان، پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات، ئەمەش ئامانج و روئیای ئێمەیە بۆ کۆمەڵگەی کوردستان”.

دوێنێ چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، بەپێی نووسراوێکی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی، چوار رۆژنامەنووسی ژن پۆستە ڕۆژنامەوانییەکانییان وەرگرت بەمشێوەیەی خوارەوە:

لەنیا بەختیار – سەرنووسەری/ دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن لقی یە گشتییەکانی زانکۆی سلێمانی- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی CIS لوبنانی نێودەوڵەتی.

ئاڵا ئەحمەد – بەڕێوبەری وێستگەکڵاس / دەرچووی بەشی فەلسەفە زانکۆی ڕاپەرین.

سازگار ئەحمەد – ڕێکخەری ژووری هەواڵ / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.

سۆلین عوسمان – سەرپەرشتیاری وێستگە / دەرچووی بەشی زمانی عەرەب لە زانکۆی سلێمانی.

سیروان غەریب، سەرۆکی دامەزراوەیرایگەیاند، “ئەم هەنگاوە بەتواناکانی ئەم خانمانەوە هەیە، کەتوانیویانە لەکارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جێگەی دەستیان دیاربێت و هەموو ئەندامانی دەزگاکەش گۆڕانکارییەکانیان پێ قبوڵەو پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن”.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 612 📊 Click Here