×

قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌وه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌ كه‌ هه‌ر به‌ڵێنێك بده‌ن جێبه‌جێی ده‌كه‌ن

قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌وه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌ كه‌ هه‌ر به‌ڵێنێك بده‌ن جێبه‌جێی ده‌كه‌ن

جار بینراوە: (247)

– 
قوباد تاڵهبانی سهرپهرشتیاری بازنهی ههولێری ههڵمهتی ههڵبژاردنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند كه یهكێتی و سهرۆكهكهی بهوه دهناسرێنهوه كه ههر بهڵێنێك بدهن، جێبهجێی دهكهن.

قوباد تاڵهبانی سهرپهرشتیاری بازنهی ههولێری ههڵمهتی ههڵبژاردنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان  رایگهیاند كه:

*یهكێتی و سهرۆكهكهی بهوه دهناسرێنهوه كه خاوهنی بهڵێنی خۆیانن و ههر بهڵێنێك بدهن جێبهجێی دهكهن. 

*بهڵێنماندا كار دهكهین بهغداد دان به پارێزگای ههڵهبجهدا بنێت و كردمان. 

*بهڵێنماندا رێگهنادهین به یاسا كۆنهكه ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بهڕێوهبچێت و كردمان. 

*بهڵێنماندا پارێزگارێكی كوردی خزمهتگوزار بۆ كهركوك دادهنێین و كردمان.

*بهڵێنماندا هاوسهنگیی هێز دهگهڕێنینهوه و كردمان. 

*بهڵێنماندا حكومهتی ههرێم پێكنایهت بهبێ هاوبهشیی راستهقینه و بهبێ ئهوهی دڵنیابین كه حكومهتێكی دادپهروهر و خزمهتگوزار دهبێت، تا ئێستا لهسهر ئهو بهڵێنه ماوین.

ئهم وتانهی قوباد تاڵهبانی لهمیانی كۆبوونهوهیهكی حزبهكهی له ههولێر هات و تیایدا جهختی لهوه كردهوه كه “ههرچی دهنگی ناڕازییه له راستیدا دهنگی رهسهنی یهكێتییه”. داواشی كرد كه ئامادهبووانی كۆبوونهوهكه “لهم ماوهیهدا پهیوهندیی به یهك به یهكی خهڵكی ناڕازییهوه بكهن و قهناعهتییان پێ بهێنن كه یهكێتی خاوهنی بهڵێنی خۆیهتی و دڵنیایان بكهنهوه كه یهكێتی له بهغدا بهڵێنهكانی جێبهجێ دهكات. دڵنیایان بكهنهوه كه رۆژێك له رۆژان پهشیمان نابنهوه له دهنگدان بهم یهكێتییهی ئێستا”.

بابەتى تر

👤
Live: 109 Today: 2,227 📊 Click Here