قوباد تاڵه‌بانی و باڵیۆزی كه‌نه‌دا باسیان له‌ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی كوردی – كه‌نه‌دی كرد

قوباد تاڵه‌بانی و باڵیۆزی كه‌نه‌دا باسیان له‌ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی كوردی – كه‌نه‌دی كرد

جار بینراوە: (992)


جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان و باڵیۆزی كهنهدا باسیان له ههوڵهكانی دامهزراندنی ئهنجومهنی بازرگانی كوردی – كهنهدی كرد، هاوڕاشبوون كه گرنگیدان به گوندهكان كاریگهری بهرچاوی دهبێت له پهرهپێدانی كهرتی كشتوكاڵ و فرهچهشنكردنی ئابووری كوردستان.

ئهمڕۆ سێشهممه قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیران لهگهڵ كریستۆفهر بۆوم باڵیۆزی كهنهدا له عێراق كۆبووهوه و پێكهوه لهبارهی پهیوهندییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و وڵاتی كهنهدا گفتوگۆیان كرد.

بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهكهی، له تهوهرێكی كۆبوونهوهكهدا باس لهوه كرا له عێراق و ههرێمی كوردستان دهرفهتی گهوره ههیه بۆ كۆمپانیا و وهبهرهێنهرانی كهنهدا.

جێگری سهرۆك وهزیران سوپاسی حكومهتی كهنهدای كرد كه له ماوهكانی رابردوودا رۆڵی بهرچاوی بینیوه له پاراستنی ئاسایش و سهقامگیری عێراق و كوردستاندا و خۆشحاڵی خۆشی دهربڕی بهوهی كۆمپانیاكانی ئهو وڵاته دهیانهوێت بهشدارییهكی كاریگهرتریان ههبێت له پرۆسهی گهشهپێدانی عێراق و ههرێمی كوردستاندا.

له بهشێكی كۆبوونهوهكهدا باس له ههوڵهكانی دامهزراندنی ئهنجومهنی بازرگانی كوردی – كهنهدی كرا و ههردوولا هاوڕابوون ئهنجومهنهكه دهتوانێت رۆڵی باش و كاریگهر ببینێت له پهرهپێدانی پهیوهندیی بازرگانی و ئابووری نێوان ههردوو وڵاتدا.

له تهوهرێكی دیكهدا گفتوگۆكرا لهبارهی ههوڵهكان بۆ گهشهپێدانی كهرتی كشتوكاڵی و بووژانهوهی ئابووری گوندهكان. هاوڕابوون كه گرنگیدان به گوندهكان و دابینكردنی خزمهتگوزاریی پێویست بۆ گوندهكان كاریگهری بهرچاوی دهبێت له پهرهپێدانی كهرتی كشتوكاڵ و فرهچهشنكردنی ئابووری كوردستان.

بابەتى تر

👤
Live: 19 Today: 1,750 📊 Click Here