قوباد تاڵه‌بانی‌: له‌ گه‌رمیان هه‌نگاوی باش نراوه‌ به‌ره‌و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری

قوباد تاڵه‌بانی‌: له‌ گه‌رمیان هه‌نگاوی باش نراوه‌ به‌ره‌و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری

جار بینراوە: (100)


جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه له گهرمیان ههنگاوی باش نراوه بهرهو ئاوهدانی و گهشهسهندنی ئابووری، دهشڵێت: “خهڵكی گهرمیان شایستهی خزمهتی زۆر زیاترن”.

قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له پهیامێكی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسی:

*له گهرمیان به ههوڵی بهرپرسانی ئیدارهكهی و خهڵكی خهمخۆرهوه ههنگاوی باش نراوه بهرهو ئاوهدانی و گهشهسهندنی ئابووری، بهڵام خهڵكی ئازیزی ئهو دهڤهره خۆشهویسته شایستهی خزمهتی زۆر زیاترن.

*له كۆبوونهوهم لهگهڵ بۆردی وهبهرهێنانی ئیدارهی گهرمیان دهستخۆشیم لێكردن بۆ جێبهجێكردنی كۆمهڵێك پڕۆژهی باش له ماوهكانی رابردوودا.

*وهك ههمیشهش پشتیوانیان دهبم له خزمهتكردن و ئاوهدانكردنهوهی زیاتری گهرمیانی ئازیز.

*جهختیشمان كردهوه لهسهر پێویستیی ههماههنگی زیاتر لهنێوان ههموو لایهنه پهیوهندیدارهكان بۆ ئهوهی به تایبهت لهم دۆخهدا هیچ كێشهیهك له گهیاندن و پێشكهشكردنی خزمهتگوزارییهكان به هاووڵاتییان دروست نهبێت.

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,510 📊 Click Here