×

قوباد تاڵه‌بانی‌: سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ناوچه‌كه‌دایه‌

قوباد تاڵه‌بانی‌: سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ناوچه‌كه‌دایه‌

جار بینراوە: (7.1K)


جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان لهمیانی پێشوازیكردنی له وهفدێكی وهزارهتی دهرهوهی توركیا، رایگهیاند كه سهركهوتنی پرۆسهی ئاشتی له توركیا له بهرژهوهندی ههموو ناوچهكهدایه، دهشڵێت: “له ههر كاتێكی دیكه زیاتر لێكتێگهیشتن ههیه بۆ چارهسهركردنی كێشهكان به تایبهتی كێشهی مووچه و ههناردهكردنهوەی نهوتی ههرێم”.

قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیران پێشوازیكرد له باڵیۆز عهلی ڕهزا گوینهی، بهڕێوهبهری گشتیی كاروباری عێراق و ئێران له وهزارهتی دهرهوهی توركیا و پێكهوه لهبارهی پرۆسهی ئاشتی و چهند پرسێكی دیكه گفتوگۆیان كرد.

بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهكهی، له كۆبوونهوهكهدا كه رۆژی سێشهممه 2025/9/2 به ئامادهبوونی ئهرمان تۆپچو، كونسوڵی گشتیی توركیا له ههرێم بهڕێوهچوو، جێگری سهرۆك وهزیران جهختی كردهوه لهسهر پشتگیری ههرێمی كوردستان له پرۆسهی ئاشتی له توركیا و رایگهیاند كه :سهركهوتنی ئهم پرۆسهیه له بهرژهوهندی ههموو ناوچهكهدایه و ههڵگری ئهو پهیامهیه بۆ ههموو ناوچهكه كه دواجار چارهسهری راستهقینه و ریشهیی كێشهكان ههر له رێگهی ئاشتی و لێكتێگهیشتنهوه بهدی دێت نهك له رێی شهڕ و ئاڵۆزی و ناسهقامگیرییهوه”.

له تهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا باسی پهیوهندییهكانی نێوان ههرێم و بهغدا كرا. لهمبارهیهشهوه قوباد تاڵهبانی روونیكردهوه كه گفتوگۆی بهردهوام ههیه بۆ ئهوهی بهپێی دهستور كێشه و ناكۆكییهكان چارهسهر بكرێن. 

وتیشی: “له ئێستادا زیاتر له ههر كاتێكی دیكه لێكتێگهیشتن ههیه بۆ چارهسهركردنی كێشهكان به تایبهتیش كێشهی مووچه و ههناردهكردنهوەی نهوتی ههرێم”.

بابەتى تر

👤
Live: 130 Today: 365 📊 Click Here