×

قوباد تاڵه‌بانی‌: ده‌نگدانی خه‌ڵكی ناڕازی به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌، هۆكاربوو بۆ تێكچونی هاوسه‌نگی هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی

قوباد تاڵه‌بانی‌: ده‌نگدانی خه‌ڵكی ناڕازی به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌، هۆكاربوو بۆ تێكچونی هاوسه‌نگی هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی

جار بینراوە: (1.2K)

وێستگهنیوز –

قوباد تاڵهبانی سهرپهرشتیاری بازنهی ههولێری ههڵمهتی ههڵبژاردنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند كه دهنگدانی خهڵكی ناڕازی بهلایهنهكانی دیكه، هۆكاربوو بۆ تێكچونی هاوسهنگی هێز له بهرژهوهندی پارتی، دهشڵێت: “یارمهتیدهربوو بۆ سیاسهتی پهرتكه و زاڵبهی پارتی”. 

سهرپهرشتیاری بازنهی ههولێری ههڵمهتی ههڵبژاردنی یهكێتی له فهیسبووك نووسیویهتی: “سەردەمی (پەرت بکە و زاڵ بە) بەسەر چوو.. “.

قوباد تاڵهبانی دهڵێت: “ئهم یهكێتییهی ئێستا چهند ساڵه خۆی به نوێنهری ههموو ئهو خهڵكه دهزانێت كه ناڕازین له شێوازی حكومڕانی له كوردستان و دهشیانهوێت كێشهكانی لهگهڵ بهغدا بهپێی دهستوور چارهسهر بكرێت”.

ئاماژهشی بهوهداوه كه “له كۆبوونهوهم لهگهڵ ههڤاڵانی بازنهكانی 14ی خهبات و 18ی تۆپزاوه و 15ی قوشتهپه رامگهیاند له ههڵبژاردنهكانی رابردوودا رێژهیهكی زۆری خهڵكی ناڕازی دهنگیان به لایهنهكانی دیكه داوه، بهڵام با ئێستا له خۆیان بپرسن دهنگهكانیان چ كاریگهرییهكی ههبووه لهسهر چارهسهركردنی كێشهكان؟ وتیشم دهنگدانی خهڵكی ناڕازی به لایهنهكانی دیكه له رابردوودا به داخهوه هۆكار بوو بۆ تێكچوونی هاوسهنگیی هێز له بهرژهوهندیی پارتی و یارمهتیدهر بوو بۆ سیاسهتی (پهرت بكه و زاڵ به)ی پارتی”.

راشیگهیاندووه كه “ئهم یهكێتییهی ئێستا كۆتایی بهو سهردهم و سیاسهته هێناوه، بۆیه بههێزتر بووه و ئهگهر خهڵكی ناڕازیش لهم ههڵبژاردنهدا دهنگ بدهن به یهكێتی جگه لهوهی كێشهكانمان لهگهڵ بهغدا دهتوانین چارهسهر بكهین، دهشتوانین له ههرێمیش به هێزێكی زیاترهوه باری خواری حكومڕانی راست بكهینهوه”.

Previous post

قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌نجامی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا

Next post

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا پێشنیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و دابه‌شكردنی‌ سامانه‌كه‌ی بۆ كوڕانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات

بابەتى تر

👤
Live: 29 Today: 94 📊 Click Here