قوباد تاڵه‌بانی: ده‌بێت له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن

–
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌بێت له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
قوبادتاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یان برێم، كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێم، ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه “ده‌بێت له‌م خووله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن”.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: “پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش به دید و به‌رنامه و پلانی هاوبه‌شه‌وه له به‌غدا كاربكه‌ن بۆ گه‌ره‌نتیكردنی ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان”.















Post Comment