قوباد تاڵه‌بانی‌: بۆ هه‌میشه‌ شانازی به‌ سه‌ركرده‌ و تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كانمانه‌وه‌ ده‌كه‌ین

قوباد تاڵه‌بانی‌: بۆ هه‌میشه‌ شانازی به‌ سه‌ركرده‌ و تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كانمانه‌وه‌ ده‌كه‌ین

جار بینراوە: (0)


قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له فهیسبووك رایگهیاند:

*بۆ ههمیشه شانازی به سهركرده و تێكۆشهره دێرینهكانمانهوه دهكهین.

*ئهوان پاڵهوانی رۆژانی سهخت و پڕمهترسی بوون و مۆركی خۆیان له مێژووی شۆڕش و بهرخۆدانی یهكێتی و گهلهكهمان داوه، به جۆرێك مێژووی نیوسهدهی رابردوومان بهبێ باسكردنی رۆڵ و كاریگهری ههر یهكێكیان مێژوویهكی ناتهواوه.

*شهرهفمهند بووم ئهمڕۆ به دیداری سێ سهركرده و تێكۆشهری دێرینی یهكێتی و سێ هاوسهنگهر و هاوڕێی به وهفای مام، بهڕێزان كاك مولازم عومهر و كاك عومهر فهتاح و كاك عوسمانی حاجی مهحمود شادبوومهوه. 

*ئامۆژگارییهكانیان ههمیشه پڕ بایهخن  و ڕێنیشاندهرمانن بۆ گرتنهبهری رێگهی دروست بۆ پاراستنی دهستكهوتهكانی گهلهكهمان، ئهو دهستكهوتانهی كه بهرههمی خوێنی شههیدان و رهنج و ماندووبوونی تێكۆشهره دێرینهكانمانن.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 612 📊 Click Here