قایمقامییەتی سلێمانی: لە ماوەی مانگێکدا 50 ملیۆن دینار سزای دارایی ئەو شوێنکارانە دراوە کە پابەندی رێنماییەکانی نەبوون

قایمقامییەتی سلێمانی: لە ماوەی مانگێکدا 50 ملیۆن دینار سزای دارایی ئەو شوێنکارانە دراوە کە پابەندی رێنماییەکانی نەبوون

جار بینراوە: (4.0K)

-

قایمقامییەتی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە، بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، مانگی رابردوو 50 ملیۆن دینار سزای دارایی ئەو شوێنکارانە دراوە کە پابەندی رێنماییەکانی نەبوون.

ئەمڕۆ شەممە 6ی ئەیلولی 2025، قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، “مانگی رابردوو لە سلێمانی نزیکی 36 تۆن خۆراک و کەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراوە”.

بەپێی ئەو ئامارەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویان کردووەتەوە، لە مانگی ئابدا شەش هەزار و 149 سەردانیان لە سنووری شاری سلێمانی بۆ بازار و شوێنە گشتییەکانی ئەنجامداوە و پسوڵەی سەرپێچیان بۆ 390 شوێنکار کردووە، هاوکات 216 حاڵەتی ئاگادارکردنەوە هەبووە”.

لەو ئامارەکەدا هاتووە، لەو مانگەدا شەش حاڵەتی دادگای هەبووە و هەشت شوێنکار بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون، ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیان درابوون.

قایمقامی سلێمانی دەڵێت، “لە مانگی رابردوودا 50 ملیۆن دینار سزای دارایی ئەو شوێنکارانە دراوە کە پابەندی رێنماییەکانی نەبوون.

بابەتى تر

👤
Live: 122 Today: 1,542 📊 Click Here