قایمقامییەتی دەربەندیخان: خواردنەوەی مادە کحولییەکان لە بەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە

قایمقامییەتی دەربەندیخان: خواردنەوەی مادە کحولییەکان لە بەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە

جار بینراوە: (1.3K)

-

قایمقامییەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، خواردنەوەی مادە کحولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە و هەرکەسێک پابەند نەبێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئەیلولی 2025، قایمقامییەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لەدوای داواکاریی ژینگە پارێزان و هاوڵاتییان بەبڕیاری لیژنەی ئەمنی و بە ئاگاداریی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دەربەندیخان بڕیادرا بەقەدەغەکردنی خواردنەوەی مادە کحولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان.

سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، “لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی و بەو پێیەی ئەو جێگەیە موڵکی گشتییە و لە پێناو بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەلایەن هاوڵاتییان و خێزانەکانەوە ئەو بڕیارە دراوە و هاوکات لەسەر ئەرکی قایمقامییەت هێمای قەدەغەکردنی مادە کحولییەکان و حاویەی تایبەت بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەو جێگەیە دادەنرێت”.

بەپێی بڕیارەکەی قایمقامییەتی دەربەندیخان بێت، هەرکەسێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 58 Today: 2,551 📊 Click Here