فوئاد حسێن و قوباد تاڵه‌بانی هاوڕان له‌سه‌ر گرنگی رێككه‌وتن

فوئاد حسێن و قوباد تاڵه‌بانی هاوڕان له‌سه‌ر گرنگی رێككه‌وتن

جار بینراوە: (1.3K)

– 
وهزیری دهرهوهی عێراق كه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ پۆستی سهرۆك كۆماری عێراق، لهگهڵ جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆبۆوه و هاوڕابوون لهسهر گرنگی رێككهوتن.

ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه دكتۆر فوئاد حسێن وهزیری دهرهوهی عێراق و قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، لهبهغدا كۆبوونهوه. 

بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهی جێگری سهرۆك وهزیران، كۆبوونهوهكه تایبهت بوو به گفتوگۆكردن لهبارهی دواپێشهاته سیاسیهكان و پرسی پێكهێنانی ههردوو حكومهتی عێراق و ههرێمی كوردستان  و بهتایبهت بابهتی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری عێراق.

ئاماژهشی بهوهداوه كه “ههردوولا هاوڕابوون لهسهر پێویستی رێككهوتن لهبارهی تهواوی بابهتهكان و تێپهڕاندنی ئهم دۆخه چهقبهستووه”.

 بڕیاریش درا كه گفتوگۆكان بهردهوام بن بهمهبهستی گهیشتن بهدهرئهنجامێكی گونجاو.

بابەتى تر

👤
Live: 57 Today: 2,215 📊 Click Here