ته‌مموز 20, 2025

فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا 13.5% دابەزی

جار بینراوە: (5.8K)

کۆمپانیای تێسلا  دابەزینێکی بەرچاوی دیکەی لە فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانیدا راگەیاند، ئەمەش درێژکراوەی قۆناخێکی سەختە بۆ کۆمپانیاکە لەنێو کێبڕکێی بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا 384,122 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، کە بە رێژەی 13.5% کەمترە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

دوای ئاشکراکردنی ئەم زانیارییانە، پشکەکانی کۆمپانیاکە بەرزبوونەوە، چونکە ئامارەکە لەگەڵ پێشبینیی زۆربەی شڕۆڤەکاراندا هاوتا بوو، تەنانەت باشتر بوو لە هەندێک پێشبینیی دیاری رۆژانی رابردوو.

ئەو ئامارانەی فرۆشتن کە  بڵاوکرانەوە، رەنگدانەوەی سرووشتی کێبڕکێی بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایین، کە تێسلا سەردەمانێک باڵادەست بوو تێیدا، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکانی وەک BYD و کۆمپانیا چینییەکانی دیکەی خاوەن نرخی هەرزان، هەروەها کۆمپانیا کلاسیکەکانی رۆژئاوا وەک جەنەراڵ مۆتۆرز، تۆیۆتا و ڤۆڵکسڤاگن، کێبڕکێی تێدا دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas