فاینانشیاڵ تایمز: دیداری چاوەڕوانکراوی ترەمپ و پوتین هەڵوەشاوەتەوە

_
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاشکرای کردووە، دیداری چاوەڕوانکراوی ترەمپ و پوتین هەڵوەشاوەتەوە.
دوای ئەوەی ترەمپ و پووتین لەسەر کۆبوونەوە لە هەنگاریا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ڕێککەوتن، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا یاداشتێکی فەرمی بۆ واشنتن ناردووە و داواکارییەکانی پێشووی مۆسکۆی دووپاتکردووەتەوە و سوور بووە لەسەر بەدەستهێنانی داواکارییەکانیان.
رۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای رووسییەوە دەڵێت: داواکارییەکانی ڕووسیا بۆ وەستانی شەڕ بریتیی بوون لە دەستبەرداربوونی ئۆکرانیا لە بەشێک لە خاکەکەی، کەمبوونەوەی بەرچاوی توانا سەربازییەکانی و گەرەنتیکردنی ئەوەی کە کیێڤ بە ناتۆوە ناکات.
پاشان کە یە تەلەفۆنییەکە لە نێوان سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دراوە و ئیدارەی ترەمپ ئەو داواکارییانەیان پێگەیشتووە، راستەوخۆ واشنتن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی داوە.















Post Comment