غالب محەمەد: نرخی كارەبا له هەرێمی كوردستان بووەتە سێ هێندە

غالب محەمەد: نرخی كارەبا له هەرێمی كوردستان بووەتە سێ هێندە

جار بینراوە: (1.6K)

-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نرخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بووەتە سێ هێندەی نرخەكەی پێشووی.

غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی هەڵوێستی نیشتیمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیس بووك بڵاوی كردەوە، “ئێمە ئەمانزانی کە نرخی کارەبا گران دەبێت و بۆ ئەو مەبەستە خۆپیشاندانمان کرد و داوامانکرد قبوڵنەکرێت، بەداخەوە رێژەیەکی کەمی خەڵک هاتن”.

وتيشى، “ئێستاش کە بووەتە سێ هێندە نرخەکەی دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین کەمبکرێتەوە چونکە تەنها هاوڵاتیان باجەکەی دەدەن”.

ئەمڕۆ یەكشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، نرخی كارەبای پڕۆژەی رووناكی بەپێی بەكارهێنانێتی، تاوەكو هاوڵاتیان دەستیپێوە بگرن و كەمتر بەكاری بهێنن، نرخەكەی كەمتر دەبێت.

بابەتى تر

👤
Live: 195 Today: 1,034 📊 Click Here