عەمید سەرکەوت عومەر ئەحمەد: ئەم هەنگاوە نوێیە لە وێستگەنیوز دەستپێشخەرییەکی بێ وێنەو نوێی میدیای کوردییە

-
عەمید سەرکەوت عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان -سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی ئەو چوار ژنە رۆژنامەنووسەیدەکات کە پۆستیان پێداروە.
لە پەیامەکەیدا عەمید سەرکەوت عومەر ئەحمەد رایگەیاندووە، “بەرێزان سەرنووسەر و ستافی نوێیلەقوڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم ،هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، ئەم هەنگاوە نوێیە لەدەستپێشخەریەکی بێ وێنەو نوێی میدیای کوردییە و هەرکەس لەپشتی ئەوبڕیارەوەیە دەست خۆشی لێدەکەم”.
ئاماژە بەوەدەکات، “ئەم شێوازەی کارکردن لەنێو میدیا کە ژنان خۆیان بەرپرسی ڕاستەوخۆ دەبن تیایدا زیاتر هەل ومەرج و ژینگەی تەندروستی کارکردن فەراهەم دەکات کەتیایدا کچان و ژنان بوێرانەو ئازایانە تر بێنە پێشەوەو گەشە بە تواناکانی خۆیان بدەن ،لەگەڵ هیوای سەرکەوتنی زیاترم بۆتان ئومێد دەکەم کە لەمەو دوا ڕیسکی کاری ڕۆژنامەوانی لەم دەزگایەدا ئیتیکی کارکردن و ڕاستگۆیی و بوێری زیاتر بێت لە ئایندەدا”.
رۆژی چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، بەپێی نووسراوێکی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی، چوار رۆژنامەنووسی ژن پۆستە ڕۆژنامەوانییەکانییان وەرگرت بەمشێوەیەی خوارەوە:
لەنیا بەختیار – سەرنووسەری/ دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن لقی یە گشتییەکانی زانکۆی سلێمانی- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی CIS لوبنانی نێودەوڵەتی.
ئاڵا ئەحمەد – بەڕێوبەری وێستگەکڵاس / دەرچووی بەشی فەلسەفە زانکۆی ڕاپەرین.
سازگار ئەحمەد – ڕێکخەری ژووری هەواڵ / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.
سۆلین عوسمان – سەرپەرشتیاری وێستگە / دەرچووی بەشی زمانی عەرەب لە زانکۆی سلێمانی.
سیروان غەریب، سەرۆکی دامەزراوەیرایگەیاند، “ئەم هەنگاوە بەتواناکانی ئەم خانمانەوە هەیە، کەتوانیویانە لەکارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جێگەی دەستیان دیاربێت و هەموو ئەندامانی دەزگاکەش گۆڕانکارییەکانیان پێ قبوڵەو پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن”.















Post Comment