عەلی عەلاق: لە دۆخێکی سەقامگیری ئابووریداین و یەدەگی خۆراکی پێویستیش هەیە

_
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، وڵاتەکەمان لە دۆخێکی سەقامگیری ئابووریدایە و کەمترین رێژەی هەڵاوسانی ئابووری تۆمارکردووە؛ و یەدەگی خۆراکی پێویستیش هەیە.
عەلی عەلاق لە ێکدا لە دیداری ‘عێراق بۆ وەبەرهێنان’ رایگەیاند، عێراق ئێستا لە قۆناغی سەقامگیری، چاکسازی و کرانەوەدایە بەڕووی وەبەرهێناندا، بانکی ناوەندیش بووەتە بنچینەی ی ئەو سەقامگیرییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەقامگیرییە ئابورریەی لەئارادایە دەرەنجامی سیاسەتی رۆژانەی بانکی ناوەندی و بەڕێوەبردنی دروستی یەدەگی دارایی، هاتووەتە ئاراوە.
بە وتەی پارێزگاری بانکی ناوەندی، “لە ئێستادا عێراق کەمترین رێژەی هەڵاوسان بە درێژایی مێژوو بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش رەنگدانەوەی سەرکەوتنی سیاسەتی نەختینەیە.”















Post Comment