×

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: له‌ زانكۆ حكومییه‌كان ساڵ‌ به‌ ساڵ‌ كورسی‌ حكومی‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ به‌ پاره‌یه‌ زیاتری‌ ده‌كه‌ن

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: له‌ زانكۆ حكومییه‌كان ساڵ‌ به‌ ساڵ‌ كورسی‌ حكومی‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ به‌ پاره‌یه‌ زیاتری‌ ده‌كه‌ن

جار بینراوە: (1.5K)

– 

عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێست له گرتهیهكی ییدا:

*بهداخهوه لهژێر سایهی حوكمڕانی پارتی و یهكێتیدا زانكۆ حكومییهكانیش قۆناغ به قۆناغ دهبێ به پاره و منداڵی فهقیر توانای خوێندنی نابێت لهژێر ناوی پارالێڵدا.
*مهعقوله 98ت ههبێت له بهشی پزیشكی وهرنهگیرێیت، بهڵام به پارالێڵ وهربگیرێیت و دهبێت 30 ملیۆن دینار بدهیت.
*پرۆسهی خوێندنهكهش له زانكۆی حكومی و بینای حكومی بێت و مامۆستاكهشی دامهزراوی حكومهت بێت، بهڵام دهبێت 30 ملیۆن دینار بدات.
* مهعقوله 96ت ههبێت له دهرمانسازی وهرنهگیرێیت، بهڵام به پارالێڵ دهتوانیت بخوێنیت به مهرجێك 30 ملیۆن دینار بدهیت، ئهمهش بۆ ههموو بهشهكانی تر راسته.
*خوێندكارانی ههژار لهبهر چهند پۆینتێكی كهم له زانكۆ وهرناگیرێن، بهڵام به پارالێڵ دهتوانن بخوێن و وهردهگیرێن.
*له كاتێكدا زانكۆ ههر حكومییه، مامۆستا ههر حكومییه بۆ كورسی نییه به بهلاش، بهڵام به پاره ههیه.
*ئهمه زوڵمێكی زۆر زۆر گهورهیه و پێچهوانهی دهستووری عێراقیشه كه خوێندن بێ بهرامبهره.

*له زانكۆ حكومییهكان ساڵ به ساڵ كورسی حكومی كهمدهكرێتهوه، بهڵام ئهوهی به پارهیه و پارالێڵه زیاتری دهكهن.

بابەتى تر

👤
Live: 43 Today: 2,507 📊 Click Here