عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح ده‌ره‌نجامی‌ به‌دواداچوونی‌ بۆ گرفتی‌ مووچه‌ی‌ مانگ 1 راده‌گه‌یه‌نێت

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح ده‌ره‌نجامی‌ به‌دواداچوونی‌ بۆ گرفتی‌ مووچه‌ی‌ مانگ 1 راده‌گه‌یه‌نێت

جار بینراوە: (946)

– 
بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی رایگهیاند كه بهدواداچوونیان بۆ گرفتی مووچهی مانگ 1 كردووه و بۆیان دهركهوتووه كه حكومهتی عێراق چاوهڕێی 120 ملیار دینارهكهیه تا مووچه بنێرێت.

عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه:

*ئهمشهو وهك ههڵوێست له عێراق و ههرێمی كوردستان بهدواداچوونمان كرد، بۆ گرفتی مووچه.
*بهغدا، چاوهڕیی (120 ملیار) دینارهكهیه. 

*كهسێكی ئاگادار، رایگهیاند؛ بهدڵنیایی سلێمانی 48 ملیار دیناری ئامادهیه.. دهبێت سبهی ههولێرو دهۆكیش 72 ملیار بخهنه سهری..

*تائێستا.. وهزارهتی دارایی ههرێمی كوردستان نوسراوی بۆ سلێمانی نهكردووه پارهكه بنێرێت بۆ ههولێر. 

*پێویسته سبهی نوسراو بكرێت، كۆی پارهكه بخرێته سهر ههژماری لقی ههرێمی كوردستانی بانكی ناوهندی عێراق.

ئهمهش لهكاتێكدایه لهگهڵ ئهوهی سبهینێ 2ی شوباتی 2026ه، بهڵام مووچهخۆرانی ههرێم تا ئێستا مووچهی دوو مانگی كۆتایی (تشرینی دووهم  و كانوونی یهكهم) 2025 و یهكهم مانگ (كانوونی دووهم)ی 2026یان وهرنهگرتووه.

بابەتى تر

👤
Live: 78 Today: 1,584 📊 Click Here