×

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح باس له‌ كاره‌كانی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ دژیان ده‌كات

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح باس له‌ كاره‌كانی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ دژیان ده‌كات

جار بینراوە: (771)


عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی رایگهیاند كه شهڕی ئهوان لهگهڵ لوتكهی دهسهڵاتی ههردوو حیزبهكهیه (پارتی و یهكێتی) و ناچنه شهڕی لاوهكی.

ئهمڕۆ ههینی عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی له فهیسبووك ئاماژهی بهوهداوه كه لایهنهكانی دهسهڵات وتوویانه كه “لهم دوو ههفتهدا دهبێت عهلی و ههڵوێست بشكێنین”. 

 بڕیاردهری رهوتی ههڵوێست دهڵێت: “راپرسیهكانی خۆیان، پشتیوانی خهڵكی بۆ ئێمه پیشانداون…لایان سهیره بهو ههموو هێزو پارهو دهسهڵات و میدیاوه، خهڵكێكی زۆر ڕووی له ئێمهیه و پشت لهوان… نازانن خهڵكانێكی زۆر وهك ئهوان نین و ئهخلاق له پێش بهرژهوهندییانه”. 

“تائێستا ڕۆشتونهته لای ههشت كاندیدمان، عهرزی زۆر گهورهیان بۆ كردوون له ههڵوێست و عهلی بكشێنهوه” ههموو شتتان بۆ دهكهین! هاوڕێكانی ئێمه سهربهرزانه وهڵامیان داوهتهوه..دهك داوهشێن!”، عهلی حهمه ساڵح وادهڵێت.

باسی لهوهشكردووه كه چهندین كهسیان راسپاردووه بۆ “پهلاماردان و بوختان و قاچگرتنمان”. 

عهلی حهمه ساڵح راشیگهیاندووه كه “بهدڵنیایی ناچینه شهڕی لاوهكی… شهڕی ئێمه لهگهڵ لوتكهی دهسهڵاتی ههردوو حیزبه… ناچینه شهڕی لاوهكی…”.

بابەتى تر

👤
Live: 58 Today: 2,522 📊 Click Here