عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح: رێككه‌وتن ئه‌گه‌رێكی‌ زۆر نزیكه‌ له‌نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی دیمه‌شقدا

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح: رێككه‌وتن ئه‌گه‌رێكی‌ زۆر نزیكه‌ له‌نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی دیمه‌شقدا

جار بینراوە: (859)

– 
عهلی حهمهساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی له گرتهیهكی ییدا لهبارهی رۆژئاوای كوردستان رایگهیاند:

*لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارهكاندا قسهم كردووه، رێككهوتن ئهگهرێكی زۆر نزیكه لهنێوان ههسهده و حكومهتی دیمهشقدا.

*ئهوهی واقیعی رۆژئاوای بینیبێت دهزانێت رێككهوتن له خزمهتی گهلی كورددایه.

پوختهی رێككهوتنهكه ئهمهیه:

*هیچ هێزێكی حكومهتی سوریا نایهته ناوچه كوردنشینهكان و خۆیان بهڕێوهی دهبهن.

*ههسهده وهكو سوپا دهبێت به دوو لیوا له چوارچێوهی هێزی بهرگری سوریا، بهڵام ئهمان داوای ئهوه دهكهن تایبهتمهندی ناوهكه بمێنێتهوه ئیتر ههسهده بێت یان ههر ناوێكی تر بێت.

*حكومهتی سوریا پێی باشه دوو لیوا بێت له چوارچێوهی سوریا، بهڵام كورد داوای تایبهتمهندێتی دهكات و هێزی ناوخۆی تایبهت به خۆیان ههبێت و پهیوهندی به وهزارهتی ناوخۆی سوریاوه ههبێت.

*فڕۆكهخانه و خاڵه سنوورییهكانیش به هاوبهشی و ههماههنگی بهڕێوهدهبرێن.

*ئهو خۆپیشاندانانهی لهناوخۆ و دهرهوه و ئهو كهمپینانه گهورانهی كران رۆڵێكی زۆرزۆر گهورهی ههبوو كه پرۆژهی كوردی له رۆژئاوا نهتوێنرێتهوه.

بابەتى تر

👤
Live: 126 Today: 1,969 📊 Click Here