×

شەڕ لە ئاسمانی عێراقە

شەڕ لە ئاسمانی عێراقە

جار بینراوە: (1.1K)

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریی دا لە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی پێشووی ئەورووپا بەسەر ئێراندا و ڕایگەیاند، گەڕانەوە بۆ ئەو سزایانە هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات، ئەمەش مەترسیدارە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە نیویۆرک بە ‘شەرق’ـی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و ئەگەری گەڕانەوەی سزاکانی ئەورووپا بۆ سەر ئێران بە مەترسیدار وەسف کرد.

فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد، زیادبوونی گوشارەکان لەسەر پرسی فەڵەستین و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوشارەکان بۆ سەر ئێران زیاد دەکات و ئەمەش ئەگەری هەیە کێشەی گەورەی لێبکەوێتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریشی دا لەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەدژی ئێران، گرژی زیاتر و کێشەی گەورەتر لەناوچەکەدا بەدوای خۆیدا هێنا

سەبارەت بە عێراق، فوئاد حوسێن گوتی، “جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ، لێکەوتەی هەیە بۆ ئەم هێرشانەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل”، ئاماژەی بەوەش دا، هیوادارین ئەو گرژییانە لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن.

بابەتى تر

👤
Live: 104 Today: 1,414 📊 Click Here