شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گۆڕان و دابه‌شكردنی سامانه‌كه‌ی بۆ كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات

–
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نما و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشنیاری كردووه، كه بزوتنه‌وه‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و چی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه، دابه‌شی بكه‌ن، ده‌شڵێت: “كوڕه‌كانی ره‌وانشاد بیرۆكه‌كه‌یان پێ باش بوو وه‌ك پرنسیبێكی سه‌ره‌تایی”.
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه:
*پێش كه‌متر له دوو مانگ، من و كاك مسته‌فای سید قادر دانیشتنێك‌مان له‌گه‌ڵ كاك چیا رێكخست و چوینه لای تا بیرێك له دوا ده‌رچه بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م باره‌ی ناله‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. كاك نماش به‌ته‌له‌فون به‌شداری دانیشتنهكهمانی كرد.
*کاک مستەفا دەستی کرد بە قسە کردن بۆ ئەو بابەتەی بۆیی چوبوین. دواتر من درێژەم بە بابەتەکەی کاک مستەفا دا. کرۆکی بابەتەکەش ئەمە بوو:
*وه‌ك ناتوانین رێكبكه‌وین و پێكه‌وه كار بكه‌ین با به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆو، له‌یه‌ك جیاببینه‌وه.
*بزوتنه‌وه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه. چی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه، دابه‌شی بكه‌ین.
*كوڕه‌كانی ره‌وانشاد بیرۆكه‌كه‌یان پێ باش بوو وه‌ك پرنسیبێكی سه‌ره‌تایی، و وتیان پرس به براده‌ره‌كانمان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر شێواز و فۆرمی كاره‌كه، وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه.
*چیا ته‌حه‌فوزێكی ھه‌بوو له‌سه‌ر ممتهلهكاتی ناو گرده‌كه‌و وتی؛ ئه‌و بابه‌ته لای من بڕاوه‌یه كه دانوسانی له‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵكو رێك بكه‌وین له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ره‌وه‌ی گرده‌كه.
*تائێستا چاوه‌رێی وه‌ڵامین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
ماوەیەکە لێرەو لەوێ، لە سۆشیالمیدیای ئاشکراو شاراوە تا گەیشتە کەنالێکی فەرمی وەک کوردستان٢٤، بابەتێک دەوروژێنرێ سەبارەت بەوەی باڵی کوردساتی بزوتنەوەی گۆران داوای پارەیان لە گردی زەرگەتە کردوە، هەر جارەو بەنرخێک و بەهایەک.
ئەوجا منیش دوو قسەی تریش هەیە دەیکەم…



Post Comment